ئیسلامییەكانی كوێت داوا دەكەن ئوم كەلسوم بكرێتە ئومسوم

ئیسلامییەكانی كوێت داوا دەكەن ئوم كەلسوم بكرێتە ئومسوم
بانگخوازێكی كوێتی داوای كرد كە چیتر گۆرانیبێژی كۆچ كردووی میسری ئوم كەلسوم بەو ناوەیە بانگ نەكرێت، بەڵكو پێویستە لەمەودوا ناوی بكرێتە ئومسوم، چونكە ئەو ناوە شایەنی نییە. موبارەك بەزالی كە بانگخوازێكی بەناوبانگی كوێتییە لەپەیجی تایبەتی خۆی لە(تویتەر) ڕایگەیاند كە دەبێ لەمەودوا ئوم كەلسوم بەئومسوم بانگ بكرێت، بەزالی لەم بارەیەوە دەڵێ: ڕاستە سیر لەلایەنی تەندروستییەوە سوودی زۆری بۆ مرۆڤ هەیە، بەڵام لەبەر بۆنە ناخۆشەكەی هەمیشە مرۆڤ بێزار دەكات، بۆیە باشترین ناو بۆ ئەم گۆرانیبێژە كۆچ كردووە ئەوەیە پێی بڵێین ئومسوم.
Top