مایكل فرانتی فیستیڤاڵی كه‌لتوره جیاوازه‌كانی هه‌ژاند
رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو له شاری تۆرنتۆ فیستیڤاڵی كه‌لتوره جیاوازه‌كانی جیهان به به‌شداری چه‌ندین هونه‌رمه‌ند و گروپی موزیكی جیهانی له چه‌ندین وڵاتی جیاجیادا به‌ڕێوه‌چوو.
دوای ئاهه‌نگی كردنه‌وه‌ی فیستیڤاڵه‌كه و به‌خێرهێنانی میوانان ئاهه‌نگی گۆرانی ده‌ستیپێكرد، سه‌ره‌تا هونه‌رمه‌ندی ناوداری جیهانی مایكل فرانتی جه‌ماوه‌ری ئاماده‌بووی به گۆرانییه‌كانی هێنایه جۆش و خرۆش و تا دره‌نگانی شه‌و ئاهه‌نگه‌كه، به‌رده‌وام بوو.
فیستیڤاڵی كه‌لتوره جیاوازه‌كان ساڵانه له شارۆ تۆرنتۆ ئه‌نجام ده‌درێت به به‌شداری چه‌ندین گروپی موزیكی ساز ده‌كرێت و بۆ ئه‌م ساڵیش لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی خه‌ڵاتی جۆراوجۆری به‌سه‌ر به‌شدار و ئاماده‌بوواندا دابه‌ش كرد.
شایه‌نی باسه مایكل فرانتی شاعیر و موزیكژه‌ن و ئاوازدانهریشه و گروپه‌كه‌ی به‌وه ناسراوه كه هیپ هۆپ تێكه‌ڵ به ستایلی دیكه‌ی گۆرانی ده‌كه‌ن له‌وانه فانك و ریگی و ئه‌و شێوه‌ی جازهی كه به جازی میللی ناسراوه، و یه‌كێكه له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه ههمیشهپشتگیری له ئاشتی ده‌كات له سه‌رتاسه‌ری جیهان و كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وه‌ك دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و ساڵانه چه‌ندین ئاهه‌نگی خێرخوازی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له سه‌رتاسه‌ری جیهان ئه‌نجام ده‌دات.
