شەڕی ڕیال مەدرید و بەرشلۆنەی كوردستان لە فیلمێكی دیكۆمێنتیدا

شەڕی ڕیال مەدرید و بەرشلۆنەی كوردستان لە فیلمێكی دیكۆمێنتیدا
لەبەرهەمی بەڕێوەبەرایەتی سینەمای هەولێر و لە سیناریۆ و دەرهێنانی تۆفان ئەبوبەكر فیلمی دیكۆمێنتی ریال مەدرید و بەرشلۆنە سەرجەم قۆناغەكانی تەواو بووە و ئامادەی نمایشە.
فیلمی دیكۆمێنتی ریال مەدرید و بەرشلۆنە كە سیناریۆ و دەرهێنان و بەڕێوەبەری وێنەگرتنی تۆفان ئەبوبەكرەو هەریەك لە بیلال شاكر و ئیبراهیم رەمەزان وەك وێنەگر لەكارەكە بەشدارن و بیلال شاكر كاری مۆنتاژی فیلمەكەی ئەنجامداوە.
لە لێدوانێكی تایبەتدا تۆفان ئەبوبەكری وێنەگر گوتی"فیلمی دیكۆمێنتی ریال مەدرید و بەرشلۆنە باس لەو ساتانە دەكات كە هەردوو یانە بەیەكەوە یارییان هەیەو هاندەرانی كورد لە كوردستان چۆن پێشوازی لەو یارییە جیهانییە دەكەن".
تۆفان گوتیشی"هەر لەو فیلمە دیكۆمێنتییەدا بەشێوەیەكی مەیدانی سەرجەم ئەو رووداو و كێشانە خراوەتەڕوو كە لەكاتی یارییەكانی نێوان ئەو دوو یانەیە لە كوردستان روودەدەن".
لەكۆتایی لێدوانەكەیدا تۆفان گوتی"ئەم فیلمە بەرهەمی بەڕێوەبەرایەتی سینەمای هەولێرەو لە ئێستادا سەرجەم قۆناغەكانی تەواو بووەو بڕیارە لە ئایندەیەكی نزیكدا بۆ چەندین فێستیڤاڵی ناوخۆیی و دەرەكی بینێرین".
Top