ئۆتۆمبێلێك بە75 دەفتەر و كیم كارداشیان
كیم كارداشیان بەبۆنەی ڕۆژی لەدایكبوونی كاینی ویستی هاوڕێی ئۆتۆمبێلێكی لەجۆری لەمبرگینی بە دیاری پێشكەش كرد كە نرخەكەی 750 هەزار دۆلارە، ئەوەی جێگەی سەرنجە پێوەندی نێوان كیم كارداشیان و ویست تەمەنی تەنیا 3 مانگە و یەكسەر دوای جیابوونەوەی لە كریس هەمفریزی هاوسەری ئەم پێوەندییەی نێوانیان دروست بوو، سەرچاوەیەك لەگۆڤاری (یۆ ئێس وێكلی)ی ڕاگەیاند، كارداشیانی تەمەنی 31 ساڵ لەیادی 35 ساڵەی لەدایكبوونیدا ئۆتۆمبیلێكی لەمبرگینی جۆری ئەڤانتادۆر ئێل بی 700-4، ئەمەش بەدیارییەكی گرانبەها دادەنرێت كە كارداشیان پێشكەش هاوڕێی كردبێ و هەندێك كەسیش پێیانوایە ڕەنگە ئەم دیارییە بۆ توڕە كردنی كۆنە هاوسەرەكەی خۆی بێت.
