بەخشیشی ئەنجلینا

بەخشیشی ئەنجلینا
كارمەندانی چێشتخانەیەكی هیندی لە لەندەن زۆر دڵخۆش بوون كاتێك ئەنجلینا جولی و براد بێتی هاوسەری بەیاوەری چەند هاوڕێیەك و دوو پاسەوانی تایبەت سەردانی چێشتخانەكەیان كرد بۆ خواردنی ژەمێكی خواردنی هیندی لەوێ دانیشتن.
لەم بارەیەوە گۆڤاری (كلۆزیز)ی فەرەنسی بڵاویكردەوە كە كارمەندانی چێشتخانەی (موجول)ی تایبەت بەخواردنی هیندی تووشی سەرسوڕمان هاتن كاتێك براد بێت و ئەنجلینای هاوسەری بڕی هەزار یۆرۆیان وەك بەخشیش پێشكەش بەكارمەندانی چێشتخانەی ناوبراو كرد ئەمەش لەبری ئەو خزمەتە باشەی كە لەو ماوەی لەوێ نانیان دەخوارد پێشكەشیان كردن، بەهەمان شێوە خاوەنی چێشتخانەكەش دڵخۆش بوو، چونكە تەنیا ئەو شەو ئەنجلینا و براد و میوانەكانی بایی بڕی زیاتر لەچوار هەزار یۆرۆ خواردنیان خوارد.
لەهەمان كاتدا خاوەنی چێشتخانەكە میوانەكانی دڵنیا كردەوە كە ئەم بڕە پارەیە بۆ گرانی نرخەكانی چێشتخانەكەی ناگەڕێتەوە، بەڵكو بۆ جۆر و بڕی ئەو خواردنانە دەگەڕێتەوە كە داوایان كردبوو لەگەڵ ژمارەیەكی زۆر بوتڵی شەراب و شامپانیای گرانبەها.
Top