جیسیكا: گه‌شبینی جوانیم پێده‌به‌خشێت
له وه‌ڵامی پرسیار یه‌كێك له رۆژنامه‌نووسه‌كان سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی پاراستن و پارێزگاری كردنی له جوانی خۆی، جیسیكا وتی: بێگومان گرنگیدان به ته‌ندروستی ده‌موچاو و به‌كارهێنانی كه‌ره‌سته‌ی جوانكاری و مكیاژی باشی ماركه جیهانییه‌كان به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی سروشتییه یا بۆ ههرئافرهتێك پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه به گه‌نجی و جوانی بمێنێته‌وه، هه‌روه‌ها خۆراكی رێك‌وپێك و ته‌ندروست هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ جوانی ئافره‌ت. جیسیكا باسی لایه‌نی ده‌روونیشی كرد وه‌ك هۆكارێك بۆ مانه‌وه‌ی ئافره‌ت به جوانی و له‌م باره‌یه‌وه وتی: گه‌شبینی مرۆڤ و دوو دڵی و خه‌مۆكی كاریگه‌رییان هه‌یه له‌سه‌ر جوانی به سلبی و ئیجابی، بێگومان هه‌ر كاتێك مرۆڤ هه‌ست به دڵته‌نگی یان خه‌مۆكی بكات كاریگه‌رییه‌كانی راسته‌وخۆ به‌سه‌ر روخساری مرۆڤه‌وه ده‌بێت، به هه‌مان شێوه گه‌شبینی و شادی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه هه‌میشه جوان بێت، من هه‌میشه به گه‌شبینییه‌وه له ژیان ده‌ڕوانم و ره‌نگه یه‌كێك له هۆكاره‌كانی جوانیەكهی من ئه‌و گه‌شبینیه بێت.
