دیانا پێوەندی لەگەڵ كۆنە هاوسەرەكەی نەپچڕاوە
لەم بارەیەوە دیانا دەڵێت، بێگومان جۆرێك لەپێوەندی لەنێوانماندا ماوە، چونكە دوو كچمان لەنێواندا هەیە و بەرژەوەندی ئەم كچانەمان لەسەرووی هەموو شتێكەوەیە، دیانا هەروەها دەڵێ: ئێستا ئەو ژیانی تایبەتی خۆی هەیە و هیوای سەركەوتنی بەردەوامی بۆ دەخوازم، كاتێكیش جیابووینەوە من نەمهێشت هیچ كەسێك بێتە نێوانمانەوە، چونكە تەڵاقدانم هێڵی سوور بوو بۆ هەموو كەسێك و ڕێگام نەدا كەس ئەم هێڵە سوورە ببەزێنێت. دیانا دەربارەی ژیانی ئێستایشی دەڵێ: بێگومان ئێستا ژیانم زەحمەتترە، چونكە دوو كچەكەم لەگەڵ من دەژین و بەرپرسیاریەتی پەروەردەكردنیان ئاسان نییە، ڕاستە باوكیان ماوە و خوا تەمەنی درێژ بكا و پێویستە ئەو مەرجەعیان بێت لەزۆر شت، بەڵام هەندێك بڕیار هەیە من دەیدەم سەبارەت بەژیانیان و ئەمەش شتێكی سروشتییە.
