نەوال: هێشتا دڵم تەڕە
نەوال لەدیمانەیەكیدا لەگەڵ ماڵپەری (صنارە) ئەوەی خستەڕوو كە هیچ كاتێك حەز ناكات دەرفەتەكان بقۆزێتەوە، بەڵكو حەزی لەڕووبەڕووبوونەوەیە، چونكە دەزانی لەژیاندا چی دەوێت، نەوال بۆ یەكەم جار ئەوەشی خستە ڕوو لەژیاندا تەنیا لەپیری دەترسێت و دیمەنی ئەو ئافرەت و پیاوە پیرانەی كە ناتوانن لەشەقامدا بپەڕنەوە زۆر كاریگەریی تێدەكەن و ئەم دیمەنەشی بەسەرچاوەی ترس دانا بۆ هەموو هونەرمەندێك بەتایبەتی ئافرەتەكان و ئەوەی دان بەمە نەنێت درۆ دەكات.
دەربارەی ژیانی تایبەتی خۆیشی دوای جیابوونەوەی لەهاوسەرەكەی، نەوال وتی: لەئێستادا هیچ پیاو لەژیانمدا بوونی نییە، چونكە من بۆ هونەر و منداڵەكانم دەژیم، نەوال هەروەها ئەوەشی ئاشكرا كرد كە زۆر حەز لە لێخۆڕینی ئۆتۆمبیلی جۆری مارسیدس و خوێندنەوە دەكات بەتایبەتی لەبواری ئابووری و تەكنۆلۆژیا، دەربارەی بۆنیش نەوال وتی: ماوەی 10 ساڵە من یەك بۆن بەكاردەهێنم ئەویش بۆنی (شانیل Chanel N°5.)ـە.
