ڤانیسیا بەقژی زەردەوە جوانترە

ڤانیسیا بەقژی زەردەوە جوانترە
ڤانیسیا هادگنیزی كچە ئەكتەر سەرقاڵی بەشداری كردنە لەفیلمێكی نوێدا بەناوی (Spring Breakers) و ڕۆڵەكەی لەم فیلمەدا پێویستی بەقژی زەرد هەبوو بۆیە بارۆكەیەكی زەردی بەكارهێنا.
فیلمەكە لەفلۆریدا تۆمار دەكرێت بۆیە لەبەر گەرمی كەشوهەواكەی وا پێویست دەكات جلوبەرگی بەرین لەبەر بكەن، ئەوەی ڤانیسیای تەمەن 23 ساڵ بەقژە زەردەكەیەوە زۆر جوانتر و سەرنجڕاكێشتر بوو و زۆر لەهاوڕێیانی داوایان لێیكرد كە ئیتر هەمیشە بەو ستایلە دەربكەوێت جوانترە.
ڤانیسیای دەربارەی ئەم فیلمە دەڵێ: ئەم فیلمە باس لەچوار كچ دەكات كە هەوڵ دەدەن بانكێك بدزن، جایمس فرانكۆش ڕۆڵی پاڵەوانی تێدا دەبینی، من ڕۆڵی یەكێك لەكچەكانم هەیە بەناوی (كاندی) كە كەسایەتییەكی شەڕخواز نییە، بەڵام لەنێو هاوڕێیانی بەكەسێكی شێت ناسراوە، چونكە هەوڵی دزینی بانكێك دەدات ئەویش تەنیا لەبەر ئەوەی كە لەناخی مندا پاڵنەرێك هەیە بۆ دەستبەسەرداگرتن و تێكدان.
Top