سیرین كچێكی هەژار و جلوبەرگی ملیۆنێران
بەڵام جلوبەرگەكانی سیرین بووە مایەی تێبینی كردنی ڕەخنەگران، چونكە لەم زنجیرەیەدا ڕۆڵی كچێكی هەژار دەبینێت كەچی لەجلوبەرگیدا وا دەردەكەوێت كە ملیۆنێرە تەنانەت كاتێك لەنەخۆشخانەیە لەگەڵ دایكی چاویلكەكەی هەر لەچاوە و داینانێت، لەلایەكی دیكەوە ڕەخنەگران بەراوردی نێوان سیرین و باربار مۆری پاڵەوانی ئەو زنجیرە مەكسیكییەیان كرد كە هەمان ڕۆڵی (رۆبی)ی بینیوە و زۆریشیان بەئاشكرا ڕایانگەیاند كە باربارا زیاتر توانیویەتی ڕۆڵەكەی سەركەوتوانەتر بەرجەستە بكات.
