تەمەن سەید ئەحمەد "بە بەرهەمێكی تازەم بەهارەی ئەمساڵ پیرۆزدەكەم"
لێرەوەشەوە دڵی هەوادارنم خۆش دەكەم بەوەی كەوا لە دوای جەژنی نەورۆز گۆرانیەكی تازەی خۆم بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاودەكەمەوە كەوا تێكست و ئاوازی خۆمە. هیوادارم ئەم بەرهەمە بە دڵی ئێوەی ئازیز و خۆشەویست بێت، لەگەڵ ڕێز و خۆشەویستیمان بۆ هەموو لایەك".
لە بارەی كاری كلیپیشەوە، سیناریۆ و كامێرا و دەرهێنان (سامی سەباح)، مۆنتاژ (كاروان زامدار)، یاریدەدەری دەهێنەر (تەمەن سەید ئەحمەد)، ڕۆناكی (سامی سەباح)، جلوبەرگ میكیاژ (ئالان نەجات)، بەڕێوبەری بەرهەمهێنان (ئالان نەجات)، زۆر سوپاس بۆ (گۆران ساڵح، مەحەد حەسەن) كە هاوكاربوونە لە بەرهەمهێنانی ئەم كلیپە. هونەرمەند خۆی هەڵساوە بە بەرهەم هێنانی ئەم بەرهەمە.
فۆتۆ: سامی سەباح
