تەمەن سەید ئەحمەد "بە بەرهەمێكی تازەم بەهارەی ئەمساڵ پیرۆزدەكەم"

تەمەن سەید ئەحمەد
هونەرمەند (تەمەن سەید ئەحمەد) پێی ڕاگەیاندین "ماوەیەكە خەریكی چەند كارێكی هونەریم، بە چاكم زانی بە بەرهەمێك بەهاری ئەم ساڵ لە گشت هاوادارنم پیرۆزبكەم. ئەویش گۆرانیەكە بە زاراوەی بادینیە، لەگەڵ هاوكارانم كاری كلیپیشمان بۆ ئەنجام داوە لەم ڕۆژانەی داهاتوو بڵاودەكەینەوە.
لێرەوەشەوە دڵی هەوادارنم خۆش دەكەم بەوەی كەوا لە دوای جەژنی نەورۆز گۆرانیەكی تازەی خۆم بە شێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاودەكەمەوە كەوا تێكست و ئاوازی خۆمە. هیوادارم ئەم بەرهەمە بە دڵی ئێوەی ئازیز و خۆشەویست بێت، لەگەڵ ڕێز و خۆشەویستیمان بۆ هەموو لایەك".
لە بارەی كاری كلیپیشەوە، سیناریۆ و كامێرا و دەرهێنان (سامی سەباح)، مۆنتاژ (كاروان زامدار)، یاریدەدەری دەهێنەر (تەمەن سەید ئەحمەد)، ڕۆناكی (سامی سەباح)، جلوبەرگ میكیاژ (ئالان نەجات)، بەڕێوبەری بەرهەمهێنان (ئالان نەجات)، زۆر سوپاس بۆ (گۆران ساڵح، مەحەد حەسەن) كە هاوكاربوونە لە بەرهەمهێنانی ئەم كلیپە. هونەرمەند خۆی هەڵساوە بە بەرهەم هێنانی ئەم بەرهەمە.

فۆتۆ: سامی سەباح
Top