رێز له عه‌تا ئه‌حمه‌د و چه‌ند هونه‌رمه‌ندێك ده‌نرێت
وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ ئه‌و ئه‌رك و ماندووبوونه‌ی له پێناو خزمه‌ت كردن به هونه‌ری كوردی كێشاویانه له ماوه‌ی چه‌ندین ساڵی رابردوودا رێز له هونه‌رمه‌ند عه‌تا ئه‌حمه‌د و چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی بواره جیاجیاكانی هونه‌ری ده‌نرێت.
له چوارچێوه‌ی فیستڤاڵی نه‌ورۆزدا سه‌نته‌ری رۆشنبیری و هونه‌ری هیوای نوێ ئه‌مڕۆ 19/3/2012 كاتژمێر 3:30 له مه‌راسیمێك كه له هۆڵی ته‌وار له‌شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت رێز له هونه‌رمه‌ندان عه‌تا ئه‌حمه‌د و هه‌ڵكه‌وت محه‌مه‌د و دلشاد به‌هائه‌دین و سه‌فین ئه‌نوه‌ر و ئاڵا عومه‌ر و هێدی جه‌بار ده‌نێت، له‌م باره‌یه‌وه هونه‌رمه‌ند عه‌تا ئه‌حمه‌د له لێدوانێكدا بۆ گوڵان وتی: زۆر خۆشحاڵم به‌م رێز لێنانه كه ئیمڕۆ له‌ئێمه ده‌گیرێت، ئه‌مڕۆ هه‌ست به‌وه ده‌كه‌م كه توانیومه خزمه‌تێك پێشكه‌ش به میلله‌ته‌كه‌م بكه‌م له رێگای هونه‌ره‌وه، گه‌وره‌ترین و پڕ بایه‌خترین سه‌رمایه لای من هونه‌ره‌كه‌مه، چونكه هونه‌ر خۆشه‌ویستی خه‌ڵكی پێ به‌خشیوم، ئه‌م رێزلێنانه ده‌بێته هانده‌رێك بۆ ئه‌وه‌ی من كاری جوانتر و خزمه‌تی زیاتر و به‌رده‌وام پێشكه‌ش به جه‌ماوه‌ره‌كه‌م بكه‌م، به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه سوپاسی سوپاسی رێكخه‌رانی ئه‌م مه‌راسیمه ده‌كه‌م هیوادارم نموونه‌یان زۆر بێت بۆ زیاتر خزمه‌ت كردنی هونه‌رمه‌ندان و و پێشخستنی هونه‌ری كوردی.
شایه‌نی باسه ساڵی پار سه‌نته‌ری رۆشنبیری و هونه‌ری هیوای نوێ له مه‌راسیمێكێ جوان و قه‌شه‌نگدا خه‌ڵاتی رێزلێنانی پێشكه‌ش به هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان ئه‌حمه‌د سالار كرد.
