هۆزان دەروێش بۆچی دڵگرانە ؟
هۆزان دەروێش یەكێكە لەو خانمە هونەرمەندانەی كە خاوەن و دەنگێكی تایبەتە و لەبنەمالەیەكی هونەردۆست لەدایك بووە، هەرلەتەمەنی منداڵیەوە بەهاوكاری هەردوو براكانی (عوسمان دەروێش و مستەفا دەروێش ) لەساڵی 1991 دەستی بەگۆرانی ووتن كردوە و بەسرودی سیاسی هاتۆتەنێو دونیای هونەری . هۆزان لەلێدوانێكدا ڕادەگەیاند " گۆرانییەکی دوێتی لەگەڵ ھونەرمەند عەزیز محەمەد ئامادە کردووە، کە دژی رژێمی ئێستای سوریایە و کە تێیدا داوای روخانی رژێمی بەشار ئەسەد دەکەن . هۆزان وتی " بەداخەوە ھاوڵاتیانی سوریا بۆ بەدەستھێنانی ئازادی قوربانییەکی زۆریان داوە، ڕۆژانە ڕووبەرووی توندو تیژی دەبنەوە لە لایەن ڕژێمی سوریا، ئەمەش لەناخەوە زۆر دڵگرانی كردووم، بۆیە بەپێویستمانزانی وەک من ھونەرمەندێکی کورد ھەڵوێستم ھەبێت، ئەوە ئەرکی ھەموو ھونەرمەندێکی کوردە بۆ بەدیھێنانی ئازادی بۆ کوردانی سوریا".
ھۆزان دەروێش ئەوەشی خستەڕوو "گۆرانییەکە لەئاوازی جەمیل موراد و تێکستی عەزیز محەمەدە، لەستۆدیۆی رۆژ لەھەولێر تۆمارکراوە، کە بڕیارە مانگی داھاتوو کەناڵی زاگرۆس کلیپەکەی بۆ بکات".
