هێمن حوسێن بۆكوێ دوچێت ؟

هێمن حوسێن بۆكوێ دوچێت ؟
هونەرمەندی گۆرانیبێژ هێمن حوسێن لە نوێترین كاری خۆیداو لەمیانی گەشتێكی فراوانی هونەری بەرەو وڵاتانی ئەوروپا دەكەوێتەرێ و وێڕای بەشداریكردن لە چەند ئاهەنگێك كلیپ بۆ یەكێك لە گۆرانییەكان دەكات.
لە لێدوانێكی تایبەتدا هێمن حوسێن گوتی"13ی ئەم مانگە بەڕێ دەكەوم بەرەو ئەوروپا بە مەبەستی بەشداریكردن لە چەند ئاهەنگێكی كوردی بەبۆنەی سەری ساڵی كوردی و نەورۆز لە وڵاتانی ئەڵمانیاو سویدو هۆڵەنداو دانیمارك".
هێمن گوتیشی"هەر لەمیانی ئەو گەشتەدا كلیپ بۆ یەكێك لە گۆرانییەكانی ئەلبوومی دواشەو دەكەم و هیوادارم بتوانم خزمەتێكی كوردانی ئەوروپا بكەم".
Top