ئەلیسا بەجورئەتەوە لەدوبەی ئامادە بوو

ئەلیسا بەجورئەتەوە لەدوبەی ئامادە بوو
بەمەبەستی ئامادە بوونی لەچالاكییەكانی ڕۆژی ئەڵماسی بۆلۆ كچە گۆرانیبێژی لوبنانی ئەلیسا سەردانی دوبەی كرد و ئامادەبوونەكەشی مایەی گرنگی پێدانی میدیاكان بوو.
ئەوەی زیاتر سەرنجی میدیاكانی بۆ لای ئەلیسا ڕاكێشا جلوبەرگەكانی بوو، ئەلیسا بەكراسێكی ڕەشی كورت قۆڵ درێژ و سەرنجڕاكێشی دروستكراو لەكوتاڵی دانتیل و پێڵاوێكی پاژن بەرزی مۆدێلی (كریستیان لۆبۆتان) ئەم كوتاڵە دانتێلەش بووە مایەی ئەوەی كە ئەلیسا زیاتر سەرنجڕاكێش بێت.
بەڵام سەرەڕای ئەو جورئەتەی لەجلوبەرگی ئەلیساوە هەستی پێدەكرا سادەییەكی زۆر هەستی پێدەكرا لەمكیاژ و قژی، ئەلیسا بەبەردەوام سەردانی دوبەی دەكات جا بۆ ئاهەنگ و كۆنسێرت بێت یان سەردانی بازرگانی و ئاسایی، بەڵام ئەم جارەیان جۆرێك لەجورئەتی پێوە دیار بوو كە تا ڕاددەیەك دەگمەن بوو و بەم شێوەیە نەبینرابوو بەتایبەتی لەدوبەی.
Top