نەبیلە عوبێد: یاداشــتەكانم دەنووسمەوە

نەبیلە عوبێد: یاداشــتەكانم دەنووسمەوە
خانمە هونەرمەندی میسری نەبیلە عوبێد ڕایگەیاند كە ڕۆبێرت دی نیرۆ بەباشترین ئەكتەر دادەنێت و دەڵێ: لەگشت ڕۆڵ و هەنگاوەكانیدا خۆشم دەوێت.
نەبیلە دەڵێ: زۆر كەس هەن كتێب دەنووسنەوە و كاتێك هاوڕێیەكم پێی گوتم بۆچی یاداشتەكانت نانووسیتەوە؟ بیرم لەوە كردەوە كە خۆم یاداشتەكانی خۆم بنووسم لەجیاتی ئەوەی كەسانی دیكە بۆم بنووسن، چونكە من قوربانیم بەژیانی هاوسەرێتی و دایكایەتی خۆمدا و زۆریش ئازارم چەشتووە لەپێناو خۆشەویستیدا و زۆریش دڵسۆز بووم بۆ هونەرەكەم و زۆر پارەشم ڕەتكردەوە كە پێشكەشم كرا تەنیا بۆ ئەوەی واز لەهونەر بهێنم و لێی دووربكەومەوە.
دەربارەی دەرهێنەر عاتف سلێمان كە هاوسەری بوو و جیابوونەتەوە گوتی: زۆر شتی لێ فێر بووم بەتایبەتی لەسەرەتای ژیانی هونەریم، چونكە لەسەردەمی خۆیدا یەكێك بوو لەپێنج گرنگترین دەرهێنەرەكانی سەردەمی خۆی و لەسەر دەستی ئەو فێری ڕێزگرتنی كات بووم و زۆریش نازی هەڵدەگرتم، بەڵام زۆر غیرەی لێدەكردم و دەیویست واز لەكاری هونەری بهێنم، ئەمەش بووە هۆی جیابوونەوەمان.
Top