جنیڤەر هاسون و نمایشكردنێكی تێكەڵاو

جنیڤەر هاسون و نمایشكردنێكی تێكەڵاو
دوای ئەوەی كچە ئەكتەری ئەمریكی جنیڤەر هادسۆن سیستمێكی خۆراكی قورسی پێڕەو كرد توانی نزیكەی 40 كیلۆ گرام لەكێشی لەشی لەدەست بدات. ئەمەش بووە هۆی ئەوەی كە زۆر شانازی بەخۆیەوە بكات و بڵاوكردنەوەی كتێبە تایبەتەكەی خۆی كە تایبەتە بەچۆنیەتی كەمكردنەوەی كێشی لەش و بەناوی (memoir)ە بەدەرفەتێك زانی بۆ ئەوەی لەنێو چەند شارێكی ئەمریكیدا بگەڕێت و ڕیكلامی بۆ بكات، هەروەها بۆ ئەوەی لەنزیكەوە خەڵك بیبینن كە چۆن كێشی لەشی دابەزیوە و ئێستا لەشی چۆنە و چ جیاوازییەكەی هەیە لەگەڵ پێشووتر و هەست بەچی دەكات، بۆ ئەم مەبەستە هادسۆن بەشانازییەوە باسی لەوە دەكرد كە خاوەن ئیرادەیەكی بەهێزە بۆیە توانیی لەو ماوەیەدا بەو شێوەیە كێشی لەشی دابەزێنێت و ئامۆژگاری كچانی كرد بەتایبەتی قەڵەوەكان بۆ ئەوەی بەهەمان شێوە هەوڵ بدەن خۆیان لەكێشی زیادی لەش ڕزگار بكە‌ن، چونكە مایەی گرفتی تەندروستی زۆرە.
Top