مادۆنا بڕوای بەخۆشەویستی نییە

مادۆنا بڕوای بەخۆشەویستی نییە
هەرچەندە خانمە گۆرانیبێژی ناوداری ئەمریكی تا ئێستا دوو جار فەشەلی هێناوە لەژیانی هاوسەریدا، بەڵام ئەوەی ڕاگەیاند كە تا ڕاددەیەكی زۆر ڕۆمانسییە لەژیانی خۆیدا و بێئومێد نەبووە لەدۆزینەوەی سوارچاكی خەونەكانی.
بەڵام مادۆنا ئەوەشی ئاشكرا كرد زۆر زەحمەتە هەر كەسێك لەئێمە بگات بەخۆشەویستییەكی كامڵ لەژیانیدا و ئەو خۆشەویستییە هەر وەكو خەونێك دەمێنێتەوە بۆ هەر كەسێك، ئەم لێدوانانەی مادۆنا لەكاتی ئامادەبوونی هاتن لەیەكەم نمایشی فیلمی (W.E) كە لەبەریتانیا نمایش كرا و مادۆنا خۆی وەك دەرهێنەر بەشداری تێدا كردووە هەروەها بەشداریش بووە لەنووسینەوەی بەشێكی ئەم فیلمە نوێیە، وەك هەموو جارێك ستایلی جلوبەرگ و زێڕ قژی مادۆنا بوون بەباسی میدیاكان و لەگەڵ باسكردنی فیلمەكە ئەم لایەنەشیان فەرامۆش نەكرد و گرنگییەكی زۆریان پێیدا.
Top