لە ژمارە ١٠ گۆڤاری چرپە بابەتێک لە سەر زەکەریا بڵاوکراوەتەوە گوایە بەندە چەند سەرنج و تێبینێکی لە سەر زەکەریا بڵاو کردۆتەوە باس لە ڕۆژگارێکی زوو دەکەن دەربارەی پەیوەندی نێوان من و ناو براو، من لێرەدا ئەم هەواڵانە بە درۆ دەخەمەوە نە لە دوور لە نزیکەوە قسەم دەربارەی زەکریا کردبێت لەو گۆڤارە،هەر بۆ ئاگاداریش ئەوە یەکەم جارە گوێم لەوە دەبێت کە گۆڤارێک بەم ناوە هەبێت و دەردەچێت، زۆر جێگای داخە کە کەسانێک بۆ بازرگانی کردن و پڕ کردنی گیرفانەکانیان خەریکی ئاژاوە گێران و لەکەدار کردنی ناوی خەڵکانی ترن، بۆیە بەپێویستی دەزانین کە سەرنوسەری ئەم گۆڤارە داوای لێبوردن بکات و ڕونکردنەوەێک بدات دەربارەی ئەو بابەتەی بڵاوی کردۆتەوە دەنا بە پێچەوانە ناچار دەبین سەرنوسەری ئەم گۆڤارە بدینە دادگا.
دڵسۆزتان
قادر ئەسعەد
٢٣/١/٢٠١٢
ستۆکهۆڵم