ڕابەر مەحەمەد (تەوژم) بڵاودەكاتەوە

ڕابەر مەحەمەد (تەوژم) بڵاودەكاتەوە
هونەرمەندی بە توانا رابەر محەمەد كارەكانی یەكەم بەرهەمی خۆی بە كۆتا هێناوە كە لە حەوت تراك پێكهاتووە و بەم زووانە پێشكەشی دەكات.
لەم بارەیەوە هونەرمەند رابەر محەمەد رایگەیاند: ئەم بەرهەمە پێكهاتووە لە (7) تراكی ریتم بە هەشت ئامێری جیهانی بە سەرپەرشتی هونەرمەندی گەورەی كورد مامۆستا جەلیلی عەندەلیبی بەشێوەیەكی پرۆفیشناڵ ئامێرەكانیش بریتین لە (دەف، زەڕب، دەهۆڵ، دایرە، كاخوان، ئۆدۆ، تومبا، ئیفێكتات).
هەموو ئەو ئامێرانەش لەلایەن هونەرمەند رابەر محەمەدەوە ژەنراو و بەرهەمەكەش لەلایەن كۆمپانیای ئارۆ بۆ ژاپ و بڵاوكردنەوەی ئامادە كراوە .
Top