رەوەند دەڵێ: «بەوە دەناسرێمەوە كوڕی ئەو باوكە و ئەو خێزانەمە»

رەوەند دەڵێ: «بەوە دەناسرێمەوە كوڕی ئەو باوكە و ئەو خێزانەمە»
یەكێكە لەو هونەرمەندە لاوانەی لەم كۆتاییەدا هاتۆتە ناو هونەری كوردی كە توانیویەتی لەماوەیەكی كورتدا چەند كلیپێك بۆ گوێگران و خۆشەویستانی ئامادە بكات و چەند گۆرانیەكی خۆش بەبەر گوێیان بدات، ئەو لەبنەماڵەیەكی هونەریە و لەناو خێزانێكی هونەری گەورە بووە (رەوەند نازم بندیان)لە چاوپێكەتنێكی تایبەت لەگەڵ گوڵان بەم شێوەیە دەدوێ:
سەرەتای ساڵی 2011دەستم بەكاری هونەری كردووە و تا ئێستا سێ كلیپم هەیە و ئەوەشیان چوارەمە.
سەبارەت بەكلیپە نوێیەكەی دەڵێت «كاری كلیپەكەم لەكوردستانە لە شەقڵاوە، ئاواز و میوزیكیشی توركیە و ناوەڕۆكی كلیپەكەش باس لەبێوەفایی دەكات كە لەهەڵبژاردنی، خۆمە چونكە واهەستم دەكرد لەم كاتەدا خۆم رووداوی وام بەسەرهات.
لەدەرهێنانی كلیپەكەم باوكم زۆر یارمەتی دەرم بووە لەهەموو لایەنێكەوە، بۆیە سوپاسی دەكەم.
خۆشەویستی بۆهونەریش دەگەڕێنێتەوە بۆ حەزی خۆی بۆهونەر، هەردووكیان هاندەرن بۆكارەكانم تابتوانم لەماوەیەكی كورت دا زۆرترین شتیان پێشكەش بكەم.
لەگەڵ ئەوەش دەڵێت «بێگومان كاریگەری خێزانم لەسەر بووە ئەوەی من دەناسێ بەوە دەمناسێتەوە كە كوڕی ئەو باوكەو ئەو خێزانەم»
لەكۆتاییش دەڵێ «ڕێز و خۆشەویستیم بۆ گشت ئەوكەسانەیە كە هاوكاریان كردم لەكاری كلیپكردن و وێنەگری خۆشەویست كاك سامان عەدنان و كاك بۆتان عەبدوڵا، لێرەوە سوپاسیان دەكەم»
هیواردارم بتوانم شتێك تۆمار بكەم لەهونەری كوردی و سوپاسی ئەو گۆڤارە جوانەش دەكەم بۆ بەسەركردنەوەی هونەرمەندان، پێم خۆشە توانیبێتم شتێك بكەم لەدەرەوە بۆ كوردستان.
ئا/ بەهرە سديق
Top