منە خۆی فێرە كۆنگ فو دەكات

منە خۆی فێرە كۆنگ فو دەكات
ئەستێرەی سینەمایی میسری منە شەلەبی خەریكی خۆ ئامادەكردنە بۆ بەشداریكردن لەفیلمێكی نوێ، بەڵام بەر لەوەی ڕۆڵەكەی خۆی ببینێت پێویستە هەندێك وانەی كۆنگ فۆ فێر بێت بۆ ئەوەی بتوانێت بەرگری لەخۆی بكات.
لەم فیلمەدا منە ڕۆڵی كچێك دەبیینێت كە دووچاری دەستدرێژی سێكسی دەبێتەوە و ناچار دەبێت بەرگری لەخۆی بكات، بۆ ئەم مەبەستە پێویستە فێرە كۆنگ فۆ ببێت بۆ ئەوەی بەرگری لەخۆی بكات و پەیمانگایەكی تایبەت دەكاتەوە بۆ ئەوەی كچان فێرە كۆنگ فۆ بكات و هانیان بدات تاكو بتوانن بەرگری لەخۆیان بكەن، بیرۆكەی ئەم فیلمە زۆر سەرنجی منەی ڕاكێشاوە، چونكە خۆی پێشتر یەكێك بوو لەپاڵەوانەكانی زۆرانبازێی ڕۆمانی، هەروەها پێشتر چەند وانەیەكی كۆنگ فوشی خوێندووە و ئێستاش بەجددی بیر لەدامەزراندنی كۆمپانیایەكی ئەمنی دەكاتەوە.
Top