باوكی لیندسی شانازی بەكچەكەیەوە دەكات

باوكی لیندسی شانازی بەكچەكەیەوە دەكات
مایكل لۆهانی باوكی لیندسی لۆهانی ئەستێرەی سینەمایی ئەمریكی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەدەركەوتنی كچەكەی بەڕووتی لەسەر بەرگی گۆڤاری پلەی بۆی.
مایكل لۆهان لەلێدوانێكیدا بۆ گۆڤاری (US Magazine)ی ئەمریكی دەڵێت:من زۆر دڵخۆشم كە دەبینم كچەكەم دڵی خۆش و ئاسودەیە، چونكە ئەوەی دەیكا هەنگاوێكە لەڕێگای كارەكەی خۆیەوە، هەرچەندە من ترسم لەوە هەیە، بەڵام ئەمەش لەبەرژەوەندی كاری خۆیەتی.
‌لیندسی لۆهانی تەمەن 25 ساڵ لەبەرامبەر بڕی یەك ملیۆن دۆلار وێنەكانی خۆی بەڕووتی لەسەر بەرگی ژمارەی مانگی یەك و دووی 2012ی گۆڤاری پلەی بۆی بڵاوكردەوە و تێیدا تەقلیدی ئەستێرەی كۆچكردوو مارلین مۆنڕۆی كردبوو، دایكی لۆهان لەلایەن خۆیەوە ئەم هەنگاوەی كچەكەی بەدەرفەتێكی باش زانی بۆ ئەوەی ناوبانگی زیاتر بڵاو بێتەوە و هیچ بەربەستێك نەیەتە سەر ڕێگای دەركەوتنی، هەروەها لۆهانیش ڕایگەیاند كە بڵاوبوونەوەی ئەم وێنانە بوونە هۆكاری ئەوەی كە بڕوای زیاتری بەخۆی هەبێت و خۆی بەئەستێرەی وروژاندن دابنێت، چونكە ئەمە بەشێكی نەپچڕاوە لەژیان و سروشتی من و نامەوێ لەو سروشتەی خۆم لابدەم.
Top