پێشانگه‌ى هونه‌رمه‌ندانی شێوه‌كاری كۆمارى ئیسلامی ئێران له هه‌ولێر
به‌چاودێرى سه‌فین موحسین دزه‌یی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و د. دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین وه‌زیری خوێندنی بالاَو توێژینه‌وه‌ى زانستی و به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی كونسوڵگه‌رى ئێران له هه‌ولێرو سه‌رۆكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان و چه‌ندین به‌رپرسی حكومی، پێشانگه‌یه‌كى هاوبه‌شی هونه‌رمه‌ندانی شێوه‌كاری ئێرانیی لهگهلێرى په‌یمانگه‌ى هونه‌ره جوانه‌كان له هه‌ولێر بهرِێوهچوو.
ئه‌م پێشانگه‌یه كه ماوه‌ى 10 رۆژ ده‌خایه‌نێت، تیایدا هونه‌رمه‌ندانی شێوه‌كارو دهسترِهنگینی شاره‌كانى تاران و هه‌مه‌دان و ئه‌سفه‌هان و شیراز و ورمێ و تهورێزو چه‌ند شارێكی خۆرههلاَتی كوردستان، چه‌ندین تابلۆى شێوه‌كاری و كاری ده‌ستی نمایشكراوه.
وه‌زیرى په‌روه‌رده ده‌ستخۆشی كردنه‌وه‌ى ئه‌م پێشانگهیهى كرد‌و هیوای خواست، پێشانگه‌كه ببێته پردێك بۆ بهیهكبهستنهوهو ئاڵوگۆرِى هونه‌رى و كلتووری له‌نێوان هونه‌رمه‌ندانی ئێران و هه‌رێمی كوردستان.
