دەبێ مەرجی ئەلیسا چی بێت بۆ یەكێ كە بیەوێ ببێ بە مێردی?
ئه‌لیسا كچه گۆرانیبێژی لوبنانی جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه خوازیاره ئه‌مساڵ شوبكات و مه‌رجه‌كانیشی بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته هاوسه‌ری ئاشكرا كرد.
ئه‌لیسا ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه هیواداره له‌مساڵدا شوبكات بۆ ئه‌وه‌ی منداڵی ببێت و ئاماده‌یه بۆ شوو، به‌ڵام نازانێت كه‌ی شوو ده‌كات.
وتیشی: "ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌مزووانه ژیانی هاوسه‌ری پێكده‌هێنم دوورن له راستییه‌وه".
سه‌باره‌ت به‌و مه‌رجانه‌ی كه ده‌یه‌وێت له هاوسه‌ره‌كه‌یدا هه‌بێت، ئه‌لیسا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه نایه‌وێت ئه‌و كه‌سه‌ی ژیانی هاوسه‌ری له‌گه‌ڵ پێكده‌هێنێت هونه‌رمه‌ند بێت، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت شوو به سه‌رمایه‌دارێك بكات بۆ ئه‌وه‌ی ژیانیان هاوسه‌نگ بێت.

خه‌ندان
