سێیه‌مین خه‌ڵاتی ماملێ ده‌درێته‌وه عه‌باسی که‌مه‌ندی
سه‌باره‌ت به‌ده‌ستنیشانکردنی هونه‌رمه‌ند عه‌باسی که‌مه‌ندی بۆ ئه‌و خه‌ڵاته، مه‌ڵبه‌ندی هونه‌ری ماملێ راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه كه وێنه‌یه‌كی بۆ PUKmedia نێردراوه تیایدا هاتووه" مامۆستا عه‌باسی که‌مه‌ندی ماوه‌یه‌کی دوور‌و درێژه له‌بواره‌کانی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری نه‌ته‌وه‌که‌ماندا خزمه‌تێکی زۆری گۆرانی و میوزیکی کوردی کردوه‌و رۆڵ و نه‌خشی زێرینی خۆی له‌نێو پانتایی فه‌رهه‌نگ و کلتوری گه‌له‌که‌یدا جێگیرکردوه،
له‌م روانگه‌یه‌وه‌و بۆ رێزگرتن له ئه‌رک و خزمه‌ته‌کانی کاک عه‌باسی که‌مه‌ندی، کۆمیته‌ی هه‌ڵبژاردن له‌مه‌ڵبه‌ندی هونه‌ری ماملێ ئه‌و که‌سایه‌تییه لێوه‌شاوه‌ی ده‌ستنیشانکردوه بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ماملێ بۆ ساڵی 2011".
مه‌ڵبه‌ندی هونه‌ری ماملێ له ساڵی ٢٠٠٨دا له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی هونه‌رمه‌ندی نه‌مر (محه‌مه‌دی ماملێ)ه‌وه دامه‌زراوه، ئه‌م خه‌ڵاته که سێیه‌مین خه‌ڵاتی مه‌ڵبه‌نده‌که‌یه به‌خه‌ڵاتی ٢٠١١ی مه‌ڵبه‌ندی هونه‌ری ماملێ ناسراوه‌و بڕیاره رۆژی ٢١-١ له‌هۆڵی ئهوتاری شاری هه‌ولێر به‌هونه‌رمه‌ند عه‌باسی که‌مه‌ندی بدرێت، هه‌روه‌ها پێشتریش یه‌که‌م خه‌ڵاتی مه‌ڵبه‌نده‌که كه له‌ساڵی 2009دا بوو پێشکه‌شی هونه‌رمه‌ندی شمشاڵ ژه‌نی كۆچكردو قاله مهڕهکرا، هه‌روه‌ها دووه‌م خه‌ڵاتیش له 2010دا پێشکه‌ش به هونه‌رمه‌ند مامۆستا باکوری کرا.
