خۆشه‌ویستترین ئه‌كته‌ری ئه‌مریكا بۆ ساڵی 2011 ده‌ستنیشان كرا
له رێوره‌سمی ساڵانه‌ی به‌خشینی خه‌ڵاته‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ره‌خنه‌گرانی سینما، "مۆرگان فریمه‌ن" ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگی ئه‌مریكی وه‌ك خۆشه‌ویسترین ئه‌كته‌ر و كه‌سایه‌تی سینمای ئه‌مریكا ده‌ستنیشان كرا.
ئه‌كته‌ره به‌ناوبانگه‌كانی وه‌ك "هه‌ریسۆن فۆرد" و "جۆرج كلۆنی" و "رابێرت دنیرۆ" و "تام هه‌نكس" پالێوراوى وه‌رگرتنی ئه‌و خه‌ڵاته بوون ، به‌ڵام مۆرگان فریمه‌ن توانی وه‌ك خۆشه‌ویسترین ئه‌كته‌ر و كه‌سایه‌تی سینمای ئه‌مریكا له ساڵی 2011 ده‌ستنیشان بكرێت.
مۆرگه‌ن فریمه‌نی ته‌مه‌ن 74 ساڵ بۆ یه‌كه‌م جار له ساڵی 1964 به رۆڵگێران له فلێمه ئه‌مریكییه‌كان ده‌ستپێكرد و تا ئێستا 5 جار ناوزه‌د بووه بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئۆسكار و له ساڵی 2004 توانی ئه‌و خه‌ڵاته به‌ده‌ست بهێنێـت.
هه‌روه‌ها مۆرگه‌ن فریمه‌ن له ساڵی 1997 له لایان گۆڤاری "ئیمپایر" وه‌ك 31مین ئه‌كته‌ری مه‌زنی مێژووی سینمای جیهان ده‌ستنیشان كرا و له رێی فلێمه‌كانی زیاتر له 3 ملیار دۆلار قازانجی هه‌بووه بۆ كۆمپانیاكانی دروستكردنی فلێمی ئه‌مریكا.
