پێشانگه‌یه‌كی شێوه‌كاری بۆ هونه‌رمه‌ندانی ئێرانی له هه‌ولێر كرایه‌وه
پێشانگه‌یه‌كه به ئاماده‌بوونی وه‌زیری په‌روه‌رده سه‌فین دزه‌یی و وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌لاوه‌ر عه‌لادین و ژماره‌یه‌ك له مامۆستا و قوتابیانی په‌یمانگه، له هۆڵی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی هه‌ولێر كرایه‌وه.
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم له رێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی پێشانگه‌كه، له لێدوانێكدا به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند "ئامانج له كردنه‌وه‌ی ئه‌م پێشانگه‌یه بریتی بووه له‌وه‌ی هورنه‌مه‌ندانی هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تیش قوتابیانی په‌یمانگه سوود له ئه‌زموونی كاری هونه‌ریی هه‌نه‌رمه‌ندانی ئێرانی وه‌ر بگرن".
روونیشیكرده‌وه "له‌م پێشانگه‌یه‌دا 11 هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری به‌رهه‌می كاری ده‌ستیان پێشكش كردووه، ئامانج له كردنه‌وه‌ی ئه‌م پێشانگه‌یه پته‌وكردنی ئه‌و پێوه‌ندییه كه له‌بواری كولتوور و فه‌رهه‌نگی هه‌رێمی كوردستان و ئێران دا هه‌یه، هاوكات ماوه‌ی 10 رۆژیش به‌رده‌وام ده‌بێ".
هیمدای حوسێنی وه‌ك سه‌رۆكی گرووپی هونه‌رمه‌ندانی ئێرانی رایگه‌یاند "ئێمه 11 هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاریین له وڵاتی ئێران به‌شدارییمان له‌و پێشانگه‌یه‌دا كردووه، به‌شێكمان مامۆستای زانكۆین له شاری ته‌هران و به‌شێكمان ته‌نیا كاری هونه‌ریی شێوه‌كاری ده‌كه‌م".
وتیشی "پتر له 100 تابلۆی كاری ده‌ستیمان نمایش كردووه، ئامانجیش له‌م به‌شداریی كردنه گواستنه‌وه‌ی ئه‌زموونی كاری هونه‌رمه‌ندانی ئێرانییه بۆشێوه‌كارانی هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تیش قوتابیانی ئه‌و په‌یمانگه‌یه".
