نیــــكۆل سابا په‌شیمانه‌

نیــــكۆل سابا په‌شیمانه‌
بەپێچەوانەی پێشبینییەكان هونەرمەندی لوبنانی نیكۆل سابا لەچوارچێوەی بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنی كە لەكەناڵی mtv ئاسمانی لوبنانی پێشكەش كرا، ڕایگەیاند كەوا پەشیمانە لەگەڵ عادل ئیمام لەفیلمی (التجربة الدانماركیە) بەشداری كردووە.
نیكۆل ئەوەشی ئاشكرا كرد ئەو كاتەی بەشداری لەو فیلمەدا كرد زۆر حەزی دەكرد ناوبانگی هەبێت و بناسرێت، بەتایبەتی لەگەڵ هونەرمەندێكی گەورەی وەك عادل ئیمام، نیكۆل بەیاوەری یوسف ئەلخالی هاوسەری ئامادەی بەرنامەكە بوو ئەوەشی ڕاگەیاند كە یەكێك لەهۆكارەكانی جیابوونەوەی لەهاوسەرەكەی بۆ بەشداری كردنی لەو فیلمەدا دەگەڕێتەوە، بەڵام هۆكاری سەرەكیش نەبوو.
Top