بۆنه‌كه‌ی جاستن بییر پڕ فرۆشترین بۆنه
ئه‌م بۆنه له كۆگاكانی مایسی ده‌فرۆشرێت، هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه، تیری لۆندگرید سه‌رۆكی مایسی گوتی: ئه‌م بۆنه به یه‌كێك له پڕ فرۆشترین بۆنه‌كان داده‌نرێت له‌سه‌ر ئاستی جیهان و پێشبینی ده‌كرێت پله‌ی یه‌كه‌می پڕ فرۆشترین بۆنه‌كان به ده‌ست بهێنێت له مێژووی (مایسی)، چونكه دوای بۆنی جنیڤر لۆپێز و برێتنی سپێرز ئه‌مه یه‌كه‌م بۆنه به‌و شێوه‌یه فرۆشتنی له‌سه‌ر بێت، پێویسته بوترێت به‌شێك له داهاتی ئه‌م بۆنه بۆ ده‌زگار خێرخوازییه‌كان ده‌بێت، بۆیه ئه‌م هه‌واڵه بووه‌ته مایه‌ی دڵخۆش كردنی زۆر له ده‌زگا خێرخوازییه‌كانی ئه‌مریكا.
