هاری پوتــه‌ر توڕه‌یه‌

هاری پوتــه‌ر توڕه‌یه‌
ئەستێرەی سینەمایی بەریتانی دانیال ڕادكلیف پاڵەوانی زنجیرە فیلمەكانی هاری پۆتەر توڕەبوونی خۆی دەربڕی بۆ بڵاوبوونەوەی جۆرێكی نوێی كلینسی (WC) لەبازاڕەكاندا كە وێنەی ئەویان بەسەرەوەیە.
دانیال لەم بارەیەوە ڕایگەیاند كە خۆی تائێستا بەرهەمەكەی نەبینیوە، بەڵام بۆیان باس كردووە كە بەرهەمێكی لەو جۆرە لەبازاڕ بڵاوبۆتەوە و لەوانەیە ئەو كەسەی ئەو كارەی ئەنجامداوە لەخۆشەویستیان بێت، بەڵام ئەو پێیوایە ئەو كارە‌ بۆ ئیهانەكردنی خودی خۆی بەئەنقەست ئەنجامدراوە، ڕادكلیف لەدیمانەیەكیدا لەگەڵ گۆڤاری (سەن)ی بەریتانی هیوای ئەوەی خواست كە خۆشەویستی بۆ هونەرمەندان نەگاتە ئاستی سووكایەتی پێكردن بەجۆرێك وێنەكانیان لەو شوێنە گشتیانە دابنرێت. ئەوەی زیاتر ڕادكلیفی توڕە كرد ئەم كلینسە هاوكات بوو لەگەڵ بڵاوكردنەوەی كۆندۆمێك كە وێنەی باراك ئۆبامای لەسەر چاپ كرا بوو و ئێستا لەبازاڕەكانی بەریتانیا دەفرۆشرێت.
Top