نەبیله شانازی بەبـــــــازەوە دەكات
نەبیلە ئاماژەی بەوەش كرد كەوا شەرم لەوە ناكات ڕۆژێك لەڕۆژان هاوسەری ئوسامە بووە و زۆر شانازی بەو هاوسەرییەوە دەكات كە ماوەی نۆ ساڵی خایاند، چونكە نێوەندە سیاسی و هونەریەكان و تەنانەت خودی حوسنی موبارەكیش بەو هاسەرگیریەیان دەزانی، لەهەمان كاتدا نەبیلە ئەوەشی ڕاگەیاند كە زۆر دڵنیایە لەپاكی و دووریی ئوسامە لەگەندەڵی، هەروەها گوتی: پیاوێكی بەڕێزە و خۆشترین ساڵەكانی تەمەنی لەگەڵدا بەسەر بردووە و زۆریش یارمەتیی داوە بۆ بەڕێوەبردنی كاروباری ناو ماڵ و هیوای هەرچی زوو چاكبوونەوەی بۆ خواست بەتایبەتی لەو كاتەی ئێستادا.
