میگان فۆكس وەرزشی كاردیۆ ئەنجام نادات

میگان فۆكس وەرزشی كاردیۆ ئەنجام نادات
میگان فۆكسی ئەستێرەی سینەمایی پێیوایە كە پاراستنی كێشی لەش كارێكی زۆر زەحمەتە سەبارەت بەخۆیەوە و پێویستی بەئارامییەكی زۆر هەیە.
میگان كە بە ڕێكیی لەشی ناسراوە لەدیمانەیەكیدا لەگەڵ گۆڤاری (In Style) دەڵێ: من چێژێكی زۆر لەئەنجامدانی یارییە وەرزشییەكان دەبینم هەرچەندە كارێكی زۆر زەحمەته و بەهیچ شێوەیەك وەرزشی كا‌ردیۆ ئەنجام نادەم، چونكە من نامەوێ كالۆری بسووتێنم و دەمەوێ وەرزش و سووتانی كالۆری بەیەكەوە ببەستمەوە، بۆیە هەفتانە سێ جار ئەنجامی دەدەم بۆ ئەوەی كێشی لەشم وەكو خۆی بمینێتەوە و زیاد نەكات.
جگە لەوەرزشی جەستەیی میگان فۆكس ڕۆژانە بەردەوام بۆ ماوەی 30 خولەك وەرزشی یۆگا و بیركردنەوە ئەنجام دەدات، چونكە پێیوایە ئەم دوو وەرزشە تەواوكەری یەكترن.
Top