(كڵونی) لە خەڵاتی ئۆسكار نزیك دەبێتەوە
رەخنەگران پێیان وایە كە كڵۆنی بەهۆی بەشدارییكردنی لەم فیلمەدا، یەكێك دەبێت لە كاندیدەكانی خەڵاتی ئۆسكار.
به پێی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی (هۆلیوود ریپۆرتەرز)، ئەم فیلمه باس لە چیرۆكی كەسایەتییەكی دەوڵەمەند به ناوی (مات كینگ) له دوورەگەكانی هاوای دەكات.
هاوسه‌ری (مات كینگ) دوای رووداوێك له لە ناو یەختەكەیدا كە تووشی كۆمایەكی قوڵ دەبێت، (مات كینگ)ـیش لەو ساتانەدا هه‌وڵ دەدات په‌یوه‌ندییه‌كی نزیك له‌گه‌ڵ دوو كوڕه‌كه‌یدا درووست بكات.
چونكە(مات) هەست بەوە دەكات كە دوای 20 ساڵ ژیانی هاوسەریان، ژنەكەی ئێستا پەیوەندیی خۆشەویستی لەگەڵ یەكێكی دیكەدا دروست كردووە، كە ئەمەیش لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی تێكدانی ژیانی خێزانیان.
ئەم فیلمە بۆ یه‌كه‌مجار له مانگی سه‌پته‌مبه‌ری ساڵی ڕابردوودا له سی و شه‌شه‌مین فیستیڤاڵی فیلمی تۆرێنتۆ و دواتر له ئه‌مه‌ریكای باكوور نمایشكرا، ئێستایش لە سینه‌ماكانی وڵاتانی ئه‌وروپا نیشان دەدەرێت.
-هەولێر
