له هه‌ولێر پێشانگه‌ی تایبه‌تی خۆشنووسی شه‌هرام شه‌مسی كرایه‌وه
پێشانگهیهكه به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له خۆشنووس و مامۆستایانی كۆلیژی هونه‌ره جوانه‌كان و رۆشنبیران بوو تێیدا له هۆڵی بهرِێوهبهرایهتی هونه‌ری شێوه‌كاری كرایه‌وه.
شه‌هرام شه‌مسی به سایتی (گوڵان میدیا) ی راگه‌یاند "له‌م پێشانگه‌یه‌دا 37 تابلۆی خۆشنووسیم نمایش كردووه بۆ ماوه‌ی رۆژێ، هونه‌ری خۆشنووسی یه‌كێكه له‌و هونه‌رانه‌ی كه پێویسته بایه‌خی ته‌واوی پێ بده‌ین، چونكه هه‌ر شێوازێكی خۆشنووسی یان به‌كارهێنانی هه‌ر جۆرێكی شێوازی نووسین تام و چێژ به خوێنه‌ر ده‌گه‌یه‌نێ".
روونیشیكرده‌وه "له‌م تابلۆیانه خه‌تی نه‌سته‌علیق كه خه‌تێكی كوردییه به‌كارم هێناوه، به‌ڵام خه‌ڵك پێی وایه ئه‌مه خه‌تێكی فارسییه، كه‌چی له بنهرِهتدا خه‌تێكی كوردییه به‌ڵام وه‌كو پێویست نه‌ماتوانیوه كاری له سه‌ر بكه‌ین".
