چۆپی (THINK OF ME) كلیپ كرد
لەم بارەیەوە هونەرمەند چۆپی فهتاح، له لێدوانێكدا بۆ راگهیاندنهكان، وتی: ئەم کلیپە پێش ماوەیەك لە هەندێك لە کەناڵە جیهانێکان بڵاو بووەوە ئێستا بۆ ماوەی هەفتەیەك لە کەناڵی ڤینتیڤی پەخش دەکرێت، پاشان لە زۆربەی کەناڵە ئاسمانێکان پەخش دەکرێت.
سەبارەت بە ئەم کلیپە وتی: لە بەیروت وێنەگیراوە و ئاواز و تێکستی هونەرمەند گۆران موفتییە، یەکێکە لە تراکەکانی ئەلبوومە ئینگلیزییەکەم، ئەمەیان سێیەم تراکیانە کە کلیپی دەکەم.
هەروەها وتی لێرەوە بانگەوازێک دەکەم بۆ هەموو کەناڵەکان (ئاسمانی و لۆکاڵ)لە هەموو کوردستان، دەتوانن هەموو ڤیدیۆ کلیپەکانی من بە بێ بەرامبەر وەرگرن لە کۆمپانیای (ئەدیکۆ) لە هەولێر کە یازدە کلیپی نوێیە.
