ههژار خهریكه كۆنـهكان نوێ دهكاتهوه
لەم بارەیەوە هونەرمەند هەژار بە گوڵانی راگەیاند: دابەشكردن و ئەرانجی گۆرانییەكە خۆم كردوومە و لەبەر ئەوەی پێویستمان بە هەندێك ئامێری موزیكی بوو لە دەرەوەی كوردستان بۆیە گۆرانییەكەشمان هەر لە دەرەوە تۆمار كرد و ماسترینگی لە ستۆدیۆی دەنگ و ڕەنگ لەدهۆك ئەنجامدراوه، سەبارەت بە كلیپیش ستۆدیۆیەكمان بەكرێ گرت لەسەر ئەركی خۆم دەرهێنەری كلیپەكەش (ئەفشین)ـە كە لەدانیمارك بەتایبەت بۆ ئەو كلیپە هێنامان بۆ سوید و ئێستاش كلیپەكە لە قۆناغی مۆنتاژدایە و ئەكتەرەكانی بەشدار بووش قوتابی هونەرە جوانەكانی شاری یۆتۆبۆری وڵاتی سویدن بەسەرپەرشتی كاك دڵشاد هەستیار.
هەژار دهۆكی دەربارەی هەڵبژاردنی ئەو گۆرانییە گوتی: ئەمە یەكێكە لە گۆرانییە زۆر كۆنەكان لە تەمەنی منداڵیم زۆر گوێم لێدەبوو لەشاری ورمیە كە لە شایی و زەماوەندەكان دەگوترا، بۆمن كارێكی زەحمەت بوو كە گۆرانییەكی لەو شێوەیە نوێ بكەمەوە، چونكە مانای زۆر لە وشەكانی قورسە، بەڵام من بە دوای ماناكانیدا گەڕام و دوای ئەوەی بینیم كە پەیڤەكانی زۆر خۆشن بڕیارمدا ئەم گۆرانییە نوێ بكەمەوه بە ستایلێكی نوێەوە.
