هه‌یفا: ده‌بم به‌ جین فۆندا (تازەترین وێنەكانی هەیفا)

هه‌یفا: ده‌بم به‌ جین فۆندا (تازەترین وێنەكانی هەیفا)
گۆرانیبێژی لوبنانی هەیفا وەهبی لە پەیجی تایبەتی خۆی لەسەر تویتەر وێنەیەكی خۆی لەكاتی ئەنجامدانی وەرزش بڵاوكردەوە و لەسەر وێنەكەش نووسیبووی: من دوای ماوەیەكی كەم دەبم بە جین فۆندا، ئەمەش وەك ئاماژەیەك بۆ جین فۆندا كە لە هەشتاكانی سەدەی رابردوو ناوبانگێكی زۆری دەركرد دوای ئەوەی فیلمێكی بڵاوكردەوە دەربارەی ئەو وەرزشەی ئەنجامی دەدات بۆ پاراستنی توانای لەشی خۆی.
هەر سەبارەت بە وەرزش هەیفا رایگەیاند كەوا رۆژانە بەشێوەیەكی بەردەوام وەرزش دەكات و ئاویش زۆر دەخواتەوە و شەوانیش زۆر بە كەم خواردن دەخوا بەتایبەتی لەكاتی جەژن و بۆنەكاندا كە خەڵك لەو ماوەیەدا زۆر نان دەخوات.
















Top