جیسیكا بێل تــووشـی نهخۆشی دهروونی دهبێت
ئەم فیلمە نوێیەی جیسیكا بە ناوی Emanuel and the Truth About Fishes» هەرچەند لە بواری بەرهەمهێنانییەوە لە ئاستێكی نزمدایە، بەڵام بەشداری كردنی جیسیكا تێیدا وەك پاڵەوان دەبێت نەك وەك دەموچاوێكی نوێ و هەوڵ دەدات زیاتر بەهرەو تواناكانی خۆی بسەلمێنێت، چونكە ئەم فیلمە روانگەیەكی مرۆڤدۆستی هەیە و باس له ئافرەتێك دەكات كە ماوەیەك دوای لە دایكبوونی كوڕەكەی خۆی لە دەست دەدات بەمەش تووشی نەخۆشییەكی دەروونی دەبێت و بوكە شووشەیەك بە كوڕەكەی خۆی دادەنێت بۆ ئەوەی دڵنەوایی خۆیی پێبداتەوە و پێشبینی دەكرێت ئەم فیلمە یەكێك بێت لە فیلمە سەركەوتووەكان بەهۆی چیرۆكەكەی كە زیاتر رەهەندێكی مرۆڤدۆستی هەیە.
