چاوەڕێی ڕێژەی نەگۆڕی نەریمان بابان بن
هونەرمەند نەریمان بابان لە دیمانەیەكیدا لەگەڵ گۆڤاری گوڵان كە لەژمارەی داهاتوودا بەدرێژی بڵاودەكرێتەوە گوتی: بەم زووانە بەرهەمێكی نوێم بڵاودەبێتەوە بەناوی (ڕێژەی نەگۆڕ واتە22 لەسەر 7) ئەم بەرهەمە یەك ساڵی لەتەمەنی من برد و لەڕووی ماددی و مەعنەوییەوە بۆ ماوەی یەك ساڵ منی هیلاك كرد، بەڵام خۆشبەختانە كارەكانم تەواو كرد بەو جۆرەی كە خۆم دەمەوێ، هیوادارم خەڵكیش لە كوردستان بەو شێوەیە پێشوازی لێبكەن بەجۆرێك ساڵێك لە تەمەنی مرۆڤێك ڕەچاو بكەن كە هەموو تەمەنی خۆی بۆ خزمەتكردنی هونەری میللەتەكەی تەرخان كردووە و دڵنیام كە خەڵكیش وشیارە و لەوە تێدەگا كە ئەرك و ماندوبوونی ساڵێك لەتەمەن چەندە و لەبەرچاوی دەگرن.
