له ساڵێكدا سێ جار شووی كردووه و ته‌ڵاق دراوه
ئه‌روا له میانه‌ی به‌رنامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه‌وا زه‌ماوه‌نده‌كه‌یان زۆر به نهێنی ئه‌نجامدا ئه‌مه‌ش له ترسی ئه‌و پروپاگه‌نده ناراست و هه‌ڵبه‌ستراوانه‌ی كه به‌م دواییه له دژی بڵاوكرانه‌وه به‌ر له‌وه‌ی زه‌ماوه‌ندی خۆیان ساز بكه‌ن، ئه‌روا زیاتر وتی: به‌ر له‌وه‌ی زه‌ماوه‌ند بكه‌م چه‌ند پروپاگه‌نده‌یه‌كی ناخۆش دژی من بڵاوكرایه‌وه كه كاریگه‌ری زۆریان له‌سه‌رم هه‌بوو ته‌نانه‌ت پروپاگه‌نده‌كان گه‌یشتنه ئه‌و راده‌یه‌ی كه گوتیان من له ساڵێكدا سێ جار شووم كردووه و دواتر ته‌ڵاق دراوم، ئه‌م قسانه‌ش زۆر بێزاریان كردم به‌تایبه‌تی له‌لایه‌نی خێزانه‌كه‌مه‌وه كه كاری زۆری تێكردن و بوونه مایه‌ی دڵته‌نگی و ناڕەحهتیان.
به پێچه‌وانه‌ی زۆر له هونه‌رمه‌ندان ئه‌روا، هه‌روه‌ها وتی: ئه‌گه‌ر سه‌ر پشكم بكه‌ن له‌نێوان هونه‌ر و خێزان ئه‌وا بێگومان خێزان هه‌ڵده‌بژێرم
