ده‌روێش سه‌رحه‌دی: پێشكه‌وتنی هونه‌ری كوردی وەك زنجیربهیهكهوه به‌ستراوه

زۆر جار باس له ره‌سه‌نایه‌تی هونه‌ری كوردی ده‌كرێت گوایه به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت، من پێموایه هونه‌ری هه‌ر میلله‌تێك ره‌سه‌نایه‌تی و تایبه‌تمه‌ندێتی خۆی هه‌یه كه جیاوازه له هی میلله‌تانی دیكه، بۆ نموونه كه‌سێكی كورد ئه‌گه‌ر له هه‌ر شوێنێك گوێی له ئاواز یان میلۆدییه‌كی كوردی بێت هه‌ست به‌وه ده‌كات كه كوردییه بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه و میلله‌تانی دیكه‌ش به هه‌مان شێوه‌یه ئه‌گه‌رچی هونه‌ری و موزیكی ئێمه زۆر ده‌ستكاری كراوه و بردراوه ئه‌مه‌ش هۆكارێك بووه بۆ تێكه‌ڵ بوونی له‌گه‌ڵ هونەری میلله‌تانی دیكه.
سه‌رحه‌دی درێژه‌ی به‌م باسه‌دا و گوتی: ئێمه خاوه‌ن فه‌رهه‌نگ كه‌لتوورێكی ده‌وڵه‌مه‌ند و له بن نه‌هاتووین به‌تایبه‌تی له بواری هونه‌ر و موزیكه‌وه و پێویسته شانازی پێوه بكه‌ین و نیشانی نه‌وه‌كانی داهاتووی بده‌ین ئه‌ویش به زیندوو كردنه‌وه‌ی، چونكه هیچمان له گه‌لانی تر كه‌متر نییه ئه‌گه‌ر زیاتر نه‌بێت، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت كه‌ئێمه وه‌كو كورد تا ئێستا بێ ده‌وڵه‌تین ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه دوژمنان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك كه‌لتوور و فه‌رهه‌نگی ئێمه به تاڵان ببه‌ن و به ناوی خۆیانه‌وه بڵاوی بكه‌نه‌وه. له‌م باره‌یه‌وه نموونه‌مان زۆره.
ده‌رباره‌ی جیاوازی پێشكه‌وتنی هونه‌ری كوردی له پارچه‌كانی كوردستان ده‌روێش ده‌ڵێ: ره‌نگه ته‌نانه‌ت له ناوچه‌یه‌كه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ش جیاوازی هه‌بێت، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هونه‌ری كوردی به‌یه‌كه‌وه به‌ستراوه، چونكه پێشكه‌وتنی هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستان له بواری هونه‌ری ده‌بێته پێشكه‌وتنی هونه‌ر له پارچه‌كانی دیكه، بۆ نموونه ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌ی كه له باشووری كوردستان به‌ده‌ستهاتووه كاردانه‌وه‌ی ئیجابی ده‌بێت بۆ پێشكه‌وتنی هونه‌ر له هه‌موو پارچه‌كانی دیكه و ته‌نانه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی كوردستانیش، ده‌روێش ئه‌وه‌شی دووپات كرده‌وه كه به هه‌ر جۆرێك بێت ئه‌و پێشكه‌وتن و ئازادییه كه له‌و پارچه‌یه‌ی كوردستان هه‌یه ره‌نگدانه‌وه‌ی خۆی هه‌بووه بۆیه ده‌بینین چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان سه‌ردانی باشوور ده‌كه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی كاری هونه‌ری سه‌ربه‌خۆ یان له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و پارچه‌یه هاوكاری و كۆمه‌ك ده‌كرێن ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا ره‌نگدانه‌وه‌ی ئیجابی هه‌یه .
