باریمۆر دەیەوێ شوو بكات

باریمۆر دەیەوێ شوو بكات
پێدەچێت درۆ باریمۆی ئەستێرەی سینەمایی هۆلیۆد نایەوێ چی تر بەو شێوەیەی ئێستا ژیان بەسەر بەرێت وبیر لە جێگیر بوون دەكاتەوە لە ژیانی خۆیدا.
لەم بارەیەوە چەند سەرچاوەیەكی نزیك لە باریمۆر ئاشكرایان كرد كە ئەو تامەزۆری ئەوەیە بۆ ئەوەی جێگیر بێت لە ژیانی تایبەتی خۆیدا و بیر لە پێكهێنانی ژیانی هاوسەری و خێزان و منداڵ بوونیش دەكاتەوە، چونكە منداڵی زۆر خۆشدەوێت، بەتایبەتی ئێستا كە جۆرە پەیوەندییەكی خۆشەویستی هەیە لەگەڵ راوێژكاری هونەری ویل كۆبلمان كە بە تەمەن لە باریمۆر بچووكترە، بەڵام زۆر خۆشی دەوێ.
شایەنی گوتنە درۆ باریمۆ یەكێكە لە پاڵەوانە سەرەكییەكانی زنجیرە فیلمی فریشتەكانی چارلی و لەو رۆڵانەی كە لە كارەكانی دیكەیدا بینیویەتی زیاتر رۆڵی كۆمیدی بوون و توانی بەو رۆڵانە بچێتە نێو دڵی جەماوەرەوە.
Top