شه‌ش ده‌فته‌ر دۆلار له یادگاریه‌كانی مادۆنا خه‌رج ده‌كات
له‌م باره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی (سه‌ن)ی بریتانی بڵاویكرده‌وه مایكل بلێر كه به عاشقی مادۆنا ناسراوه بایی بڕی 62 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكی وێنه و كاسێت و گۆڤار و پلیتی ئاهه‌نگه‌كانی كۆكردۆته‌وه، (سه‌ن) زیاتر رایگه‌یاند كه بلێر 700 سیدی و 372 قه‌وان و 350 گۆڤار كه مادۆنای تێدایه و 150 كاسێتی مادۆنای كۆكردۆته‌وه، هه‌روه‌ها به‌شداری له 42 ئاهه‌نگی مادۆنا بووه له 13 وڵاتی جیاجیا.
بلێر له ته‌مه‌نی 10 ساڵییه‌وه یه‌كێك بووه له عاشقه‌كانی مادۆنا و ئه‌م كه‌لوپه‌لانه‌ی له سندوقێكی پته‌وی تایبه‌ته‌وه هه‌ڵگرتووه و تا ئێستاش زۆر به رێكوپێكی پاراستویه‌تی به جۆرێك هیچ گۆڕانكارییه‌كیان به‌سه‌ردا نه‌هاتووه.
