هه‌ڤاڵ به (ئه‌ی فه‌له‌ك) یادی ماملێ ده‌كاته‌وه
له‌م باره‌یه‌وه هونه‌رمه‌ند هه‌ڤاڵ ئیبراهیم له پێوه‌ندییه‌كدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری گوڵان رایگه‌یاند ئه‌م گۆرانییه به‌ناوی (ئه‌ی فه‌له‌ك)ه كه له ئاواز و هۆنراوه‌ی هونه‌رمه‌ندی نه‌مر (ماملێ)یه و خۆم و چه‌ند هاوڕێیه‌كی دیكه‌م ئه‌م گۆرانییه‌مان هه‌ڵبژارد بۆ ئه‌وه‌ی دووباره‌ی بكه‌مه‌وه، له ده‌رهێنانی كاوه عادل و به سپۆنسه‌ری دیاكۆ گرووپ و كلیپه‌كه‌ش له به‌رهه‌مهێنانی ئێم ڤی پرۆده‌كشنه، هه‌ڤاڵ زیاتر گوتی: هه‌رچه‌نده دیاكۆ گرووپ پێوه‌ندیی به كاری هونه‌رییه‌وه نییه، به‌ڵام به سوپاسه‌وه ئه‌ركی سپۆنسه‌ری ئه‌م كلیپه‌ی له ئه‌ستۆ گرتووه، ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه جگه له‌م گۆرانییه له به‌رهه‌می داهاتوویدا چه‌ند گۆرانییه‌كی دیكه‌ی به شێوه‌زاری سۆرانی ئاماده كردووه بۆ ئه‌وه‌ی پێشكه‌شی جه‌ماوه‌ری خۆی بكات، به‌ڵام دووباره نین به‌ڵكو گۆرانی نوێن.
