رۆژگار كۆتایی خه‌ونه‌كانى ژن نیشان ده‌دا
شانۆگه‌رى كۆتایی خه‌ونه‌كان كه له ئاماده‌كردن و ده‌رهێنانى هونه‌رمه‌ند رۆژگار كه‌ریم رۆژه‌و له ئێستادا ده‌ستكراوه به قۆناغى ئاماده‌كارییه‌كانى كاركردن له‌و شانۆگه‌رییه‌و برِیاره له هه‌فته‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژی دژی ژنان نمایش بكرێ.
له لێدوانێكى تایبه‌تدا رۆژگار كه‌ریم رۆژ ئاماده‌كارو ده‌رهێنه‌رى شانۆگه‌رییه‌كه گوتى"له نوێترین كارى خۆماندا سه‌رقاڵی كاركردنین له شانۆگه‌رى كۆتایی خه‌ونه‌كان كه باس له بێ بایه‌خ بوونى پرسی ئافره‌ت و هه‌وڵدان بۆ نه‌هێشتنى شێوازه‌كانى ئازاردان و توندوتیژی دژی ئافره‌ت ده‌كاو ده‌یخاته‌رِوو".
رۆژگار گوتیشی"له‌م شانۆگه‌رییه‌دا كار له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك ئه‌كته‌ر ده‌كه‌م كه بۆ یه‌كه‌مجاره دێنه سه‌ر ته‌خته‌ى شانۆ، كه ئه‌وه‌ش ئامانجێكى خۆمه‌و ده‌مه‌وىَ كار له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكى تازه بكه‌م و بیانهێنمه سه‌ر ته‌خته‌ى شانۆ".
شایانى باسه رۆژگار كه‌ریم رۆژ ده‌رچووى به‌شی شانۆی كۆلیژی هونه‌ره‌جوانه‌كانه‌و پارساڵ به شانۆگه‌رى "ماڵئاوایی شاعیران" كه وه‌ك تێزى ده‌رچوونى نمایشی كرد توانى پله‌ى ئیمتیاز وه‌ربگرێ.
