كوردپیكچهر و باواجى (گرفتار)ن
سه‌رجه‌م كاره‌كانى ئه‌م به‌رهه‌مه هونه‌رییه له‌لایه‌ن (Kurd picture group) جێبه‌جێكراوه.
ئه‌م كلیپه كه خاوه‌ن سیناریۆیه‌كى تۆكمه و جوانه و له‌گه‌لڕ ناوهرِۆك و ریتمى گۆرانیه‌كه ته‌واو یه‌كانگیره، له لایه‌ن هونه‌رمه‌ند (محێدین ره‌زا) نووسراوه، هه‌ر خۆشى كارى ده‌رهێنانى بۆ ئه‌م كلیپه كردووه. كامێرهمانى ئه‌م به‌رهه‌مه له‌لایه‌ن (هاوكار فرهاد)ه‌وه‌یه‌و به‌رێوه‌به‌رى هونه‌رى ئه‌م كاره له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند (كهریمۆك) ئه‌نجامدراوه، هه‌ر دوو گه‌نجى به‌توانا (شوان حه‌مه سه‌عید و پێشه‌وا ناسیح) كارى رووناكیان بۆ ئه‌م كلیپه كرووه، هه‌روه‌ها (مه‌جید ئیسماعیل و ئه‌دیبه مه‌ریوانى) كارى نواندیان بۆ كلیپه‌كه كردووه.
ئه‌م كلپیه كه به ستایلێكى هونه‌رى ئه‌نجامدراوه ئێستا ئاماده‌ى نمایشه له كه‌ناله ئاسمانى و ناوخۆییه‌كانى كوردستان.
راگه‌یاندنى كوردپیكچهر
