شاكیرا، تۆپی پێی ئافرەتان سەرنجم راناكێشێت
شاكیرا روونی كردەوە تۆپی پێی ئافرەتان زۆر سەرنجم راناكێشێت، بە بەراورد لەگەڵ تۆپی پێی پیاوان. ئەوەشی نەشاردەوە كە زیاتر لەبەر خاتری جیرارد پیكێی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە زیاتر سەیری تۆپی پێ دەكات، بەڵام شاكیرا ئەوەشی راگەیاند كە لە دڵەوە حەز دەكات هەڵبژاردەی ئافرەتانی كۆلۆمبیا بتوانێت جامەكە بەدەست بهێنێت هەرچەندە ئەمە یەكەم جارە بەشداری لەم مۆندیالەدا دەكات.
