هەڤاڵیش چاوەڕێی كۆمپانیایەكە بۆ بڵاوكردنەوەی بەرهەمەكەی
هەڤاڵ ئیبراهیم لە لێدوانێكیدا بۆ گوڵان ئەوەشی راگەیاند كە مەسەلەی سپۆنسەری یان لە ئەستۆ گرتنی بەرهەمەكەم لەلایەن كۆمپانیایەك یان لایەنێكی هونەری بەلای منەوە زۆر گرنگە، بۆیە هەر كاتێك لەگەڵ كۆمپانیایەك یان دەزگایەكی هونەری گەیشتمە رێكەوتنێك ئەوا كاری زیاتری بۆ دەكەم و هەوڵدەدەم شتێكی باش و پڕ بەها پێشكەش بە جەماوەرەكەم بكەم و دڵیان بە بەرهەمێكی نوێ خۆش بكەم.
دەربارەی كار و چالاكییە هونەرییەكانی خۆی، هەڤاڵ ئیبراهیم رایگەیاند كەوا بڕیارە ئەم هەفتەیە ئاهەنگێكی خێزانی لە شاری دهۆك ئەنجام بدات، هەروەها خۆیشی ئامادە دەكات بۆ فیستیڤاڵێكی هونەری كە بڕیار وایە بەم نزیكانە لە كوردستان ساز بكرێت.
